
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/1/19، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هه‌شت كچه وه‌رزشوانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسايى كرد كه بوونه‌ته يه‌كه‌مى پاڵهوانيهتيى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسايى.
وه‌رزشوانه‌كان هه‌موويان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن و وه‌ك تيمى عيراق به‌شدارييان له پاڵهوانيهتييهكهدا كرد كه ڕۆژانى 26 تا 31ى مانگى ڕابردوو له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو و كۆمهڵيك خه‌ڵاتى زێڕ و زيو و برۆنزيان بردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له وه‌رزشوانان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانيان به‌و سهركهوتنهيان خۆشحاڵن و شانازييان پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ به‌رده‌واميى كاروانى وهرزشييان ده‌ربڕى و هيواى به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.
لاى خۆيانه‌وه وه‌رزشوانان سوپاس و خۆشحاڵييان بۆ پێشوازى و پێزانينى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتيان كرده‌وه كه ئه‌م پشتگيرى و ئاوڕلێدانهوهيه، هاندهريان ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوى گه‌وره‌تر.






