![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2021/09/NB_Balyozi-Qeter-30-9-2021.jpeg)
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز خالد بن حەمەد ئەلسولەیتى، باڵیۆزى قەتەر لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ قەتەر، بەتایبەتى لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا و هاندانى سەرمایەگوزارى و وەبەرهێنانى قەتەرى لە بوارە جیاکاندا لە عیراق و هەرێمى کوردستان خرانە بەر باس.
کۆنفرانسى بەغدا بۆ هاریکارى و هاوبەشى، گرنگیى پەیوەندییەکانى عیراق لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.
![](/uploads/old_images//2021/09/NB_Balyozi-Qeter1-30-9-2021.jpeg)