ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2023/5/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسى لقى يه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز عه‌لى عه‌ونى سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده بهڕێزهكهيانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.