
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕێبوار يهڵدا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خاتوو مارلین یەڵداى خوشكى خوالێخۆشبوويان، سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات، ئارامى و دڵنه‌واييش به خانه‌واده و كه‌سوكارى ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ڕێبوار يهڵدا، بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانهوادهيانى بۆ به‌ڕێزيان ده‌ربڕى.