2019-11-18T06:41:01.000000Z
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامێكدا بۆ كۆچى دواييى سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری عێراقی، خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكاره‌كه‌ى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
به‌بۆنه‌ى کۆچی دوایيی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ناوداری عێراقی خوالێخۆشبوو "عەدنان پاچەچی"يه‌وه، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و كه‌سوكار و ھاوڕێيانى دەکەین. هاوسۆز و هاخه‌ميانين. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتیمانیی دیاری خاوەن ھەڵوێست بوو، بەشدارییەکی بەرچاوی لە دامەزراندنەوەی عێراقی نوێ‌دا لە پاش پرۆسەی ئازادی هه‌بوو.
لە پەروەردگار داواکارین، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 18/11/2019