Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ د. عادل باخه‌وان ده‌كات

2024-07-13T19:52:29.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/7/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكى، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز د. عادل باخه‌وان سه‌رۆكى ناوه‌ندى فه‌ره‌نسى بۆ توێژينه‌وه‌ له‌سه‌ر عێراق و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.

به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. لايه‌ى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز د. عادل باخه‌وان، به‌ ناوى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى خۆى به‌ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.