Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پۆستێكى باڵا واژۆ ده‌كات

2020-08-10T11:23:41.000000Z
دەستبەکاربوون

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/8/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق واژۆ كرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت.

له‌ وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزى بۆ پاراستنى ژينگه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رينى ئازارى 1991ـه‌وه‌ تا كاتێك دواى ساڵى 2003 له‌ به‌غدا له‌ پۆستى وه‌زيرى ژينگه‌ى حكوومه‌تى عێراقيى فيدرالدا بوو له‌و بواره‌دا پێشكه‌شى كردووه‌، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ‌هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به‌ ژينگه‌ بكات و بيپارێزێت.