هه‌ر له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سياسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراقى فيدرالى به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد.
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه و باسيان له هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت فيدراليى عێراق له‌مباره‌وه كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆ و ديدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بە گيانێكى نيشتمانييانه بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان.