Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئوردن ده‌كات

2021-06-22T10:03:51.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ عه‌ممان و له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشينى ئوردنيى هاشمى، كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق، بواره‌كانى هاريكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که‌، تاوتوێ ده‌كه‌ن.