نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/5/2023 له میانی به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یادگەی نیشتمانیی بارزانی ـدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارازانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ڕۆژنامه‌وانانى دايه‌وه.
سه‌ره‌تا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ی كه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، گوتی: "په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، په‌یامی ئاشتی و په‌یامی یه‌كترقبووڵكردن و په‌یامی پێكه‌وه‌دانیشتن بوو. په‌نا به‌خوا ئه‌وه ده‌بێته ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن. پێموایه ئه‌مه گرنگترین په‌یامه كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوو".
ده‌رباره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ناكۆكیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌مڕۆی جه‌نابی سه‌رۆك ڕوونه. داوا ده‌كات كه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه دانیشن. له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌مه ده‌ستپێكێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كێشه‌كان به دیالۆگ له‌نێوان هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا چاره‌سه‌ر ببێت".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد: "گرنگ ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه، له هه‌ر شوێنێك كۆببنه‌وه ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین، بانگه‌وازيی ئه‌مڕۆی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه بوو كه به زووترین كات كۆببنه‌وه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه په‌یامی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن چییه و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدان و ئه‌نجامنه‌دانی چه‌نده؟ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی: وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆم وه‌ك سه‌رۆك هه‌رێم، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنم دیاری كردووه به‌پێی ئه‌ركی یاسایی، ئه‌وه‌ی دیكه له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌مێنێته‌وه كه ده‌بێت كۆمسیۆن سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه و كار بكرێت. ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ین، هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوانه دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه دابنیشن، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ی كه دامانناوه، ئه‌نجام بدرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێككه‌وتنه تا چه‌ند كاریگه‌ری ده‌بێت له به‌غدا، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد: "ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستاندا كراوه، به‌ڵام ڕێككه‌وتنێكی دیكه‌ش كراوه كه ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقه، ئه‌ويش هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ردووكیان پێكه‌وه تيايدا به‌شدارن. بێگومان هه‌رچه‌ند ئێمه وه‌ك هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی پێكه‌وه بین، زیاتر ده‌توانین ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین. تا ئێستا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا، یه‌كێتی و پارتی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شدارن له به‌غدا به ڕاستی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش كراوه له‌وێ، هیوادارم له كوردستانیش ئێمه شاهدی فه‌سلێكی نوێ بین له ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتن و له پێكه‌وه‌كاركردن بۆ خزمه‌تی هه‌موو كوردستان و هه‌موو عێراق".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق له‌م مانگه‌دا په‌سه‌ند بكرێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی كه دوێنی له هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، ئه‌وه‌یه كه كاتێكی دیاریكراو دانراوه كه تا هه‌ڤده و هه‌ژده‌ی ئه‌م مانگه بودجه په‌سه‌ند بكرێت".