شه‌سته‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، به گه‌رمى له ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانينه‌وه ڕۆڵى گرنگ و پيرۆزى مامۆستايان و هه‌وڵ و كۆششيان بۆ فێركردن، په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووى كوردستان، به‌رز ده‌نرخێنين.
به‌رپرسياريه‌تى، ئاماده‌يى و ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى مامۆستايان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى تاك، له ڕۆژانى سه‌ختى شۆڕش و له ئێستاى ئازاديشدا، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينه. له ڕۆژگاره هه‌ره سه‌خته‌كانيشدا، مامۆستايانى دڵسۆزى كوردستان به‌رگه‌ى هه‌موو ته‌حه‌دييه‌كانيان گرتووه و له ئه‌ركى پيرۆزى په‌روه‌رده‌كارى و فێركردن به‌رده‌وام بوون و كۆڵيان نه‌داوه.
نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوو ئه‌مانه‌تى مامۆستايانن، بۆيه مامۆستايان كليل و بناغه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوون و ڕۆڵيان له بره‌ودان به كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان هه‌يه. مامۆستايانى كوردستان شايسته‌ى گوزەران و ژيانێكى باشترن، هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ ماف و داواكارى و شايسته‌كانيان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه و به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵ و خزمه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان ده‌ڕوانين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/5/15