
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر به ياوهريى به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، سه‌ردانى هه‌ر يه‌ك له كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد.
له دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌كه له به‌ڕێزان مامۆستا عه‌لى باپير سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دادگهريى كوردستان و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و به‌رپرسانى هه‌ردوولا، بارودۆخ و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێ كران.
له هه‌ردوو ديدارهكهدا جه‌خت له گرنگيى به‌رده‌واميى كارى پێكهوهيى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو يهكڕيزى و ته‌باييدا كرايه‌وه و ڕۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك چه‌ترى كۆكهرهوهى هه‌مووان له‌مباره‌يه‌وه به به‌رزى هه‌ڵسه‌نگێنرا.
هه‌مووان هاوڕا بوون كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ هه‌بوونى چارچێوهيهكى كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌كان له‌پێناو پاراستنى بهرژهوهندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستاندا دوور له ناكۆكى و جياوازييه سياسييه‌كان، ئه‌ركى هه‌مووانه.



