Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

2024-05-03T18:37:00.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ئه‌و چوار شاخه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له‌ سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داخ له‌ پارێزگاى سلێمانى گيانيان له‌ده‌ستدا. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

له‌ كه‌شوهه‌واى دژوار و ناله‌بارى وه‌ك ئه‌م ڕۆژانه‌دا‌، پێويسته‌ هه‌مووان زياتر ئاگادارى خۆيان و پابه‌ندى ڕێنمايى و هۆشياركردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بن، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى سامناك و دڵته‌زێنى ئاواى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌ و سه‌لامه‌تيى هه‌مووان پارێزراو بێت.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2024/5/3