به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان جه‌نه‌ڕاڵ سیر جۆن لۆریمه‌ر ڕاوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن ویكلس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و جێمس سۆرنتۆن كونسولی گشتیی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان، دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستووريى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه و به‌رده‌وامیی ڕیفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، شاندی میوان پیرۆزباییى دهستبهكاربوونيان له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست، بهڕێزيشيان پیرۆزبایيی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسولی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركی نوێیدا.
به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له بوار جیاوازه‌كاندا، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا بۆ بنه‌بڕكردنی مه‌ترسیی تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.