
خاتوو پڵاسخارد دوا سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ هه‌ر پازده ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه و هه‌ڵوێستی هه‌رێمى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت ڕۆڵێكی به‌رچاو له دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه‌وه، ببینێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و هیوای خواست ئه‌م جۆره دیدارانه به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر دیالۆگێك نیشاندا به‌شێوه‌یه‌ك گرفته‌كان به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی گونجاو چاره‌سه‌ر بكرێن.
تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.