
2025-09-15T13:48:00.000000Z
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری کوردستان و نیشتمانپەروەر بەڕێز (ئاکۆ عەباس ئاغا)ی سەرۆک هۆزی ئاکۆیانم پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی پاکی کاک ئاکۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێ.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/9/15