سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ى عه‌زيز، كاديرى ديار و پێشمه‌رگه‌ى دێرینی پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهرەبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو كاكه حه‌مه‌ى عه‌زيز به پاكى و دڵسۆزانه، ساڵانێكى درێژى ته‌مه‌نى به تێكۆشان و پێشمه‌رگايه‌تى و خه‌باتى ڕێكخستنی و خزمه‌ت به دۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد و له‌و پێناوه‌دا ڕه‌نج و ماندووبوونێكى زۆرى كێشا. گيانى شاد و يادى به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/24