
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/3/27 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک ڕاوێژکاری سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، پێشوازیی لە کۆلۆنێل یان ویلیەم، کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگرى سەرۆک، بە سوپاس و ستایشەوە لە ڕۆڵ و کارەکانی کۆلۆنێل یان ویلیەم دوا، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەجێی هێناون، هەروەها ئەرکی هێزەکانی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بە گرنگ و کاریگەر، وەسف کرد.
لای خۆیەوە کۆلۆنێل یان ویلیەم، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانیدا كرد و بەردەوامیی هاوکاری و پشتیوانییە سەربازییەکانی وڵاتەکەیشی بۆ پێشمەرگە، دووپات کردەوە.


