ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2025/12/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیسماعیل قەنجۆ، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووی باوكیان، كەسایەتی و خەباتكار و پێشمەرگەی دێرین قەنجۆ عه‌بدولجه‌بار ڕێكانی، سه‌ره‌خۆشيى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزەكەيان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هاوخه‌مى و هاوسۆزیی خۆی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانەوادە و هاوڕێیانی ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئیسماعیل قەنجۆ ڕێکانی، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانەواده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوبهشييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.