Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا کۆبووەوە

2026-05-25T19:29:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/25 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها باسيان له‌ دوایین سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئيتاليا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌ ڕۆما كرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕاى پێزانین بۆ پشتگيريى بەردەوامی ئیتالیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ ئيتاليا.

لای خۆیەوە به‌ڕێز باڵیۆزی ئیتالیا په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها جەختی لە بەردەوامیی پابەنديی ئيتاليا بۆ پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەى بوو.