ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٥/١٩، لە ڕۆما، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یەكدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانى هەرێمی کوردستان و عێراقى لەگەڵ ئیتاڵیا، له بواره جياكاندا تاوتوێ کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ هاوكارى و پشتگيريى بەردەوامی ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى سەقامگیریی ناوچەکە دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، بەڕێز ئەنتۆنیۆ تایانی جەختی لە بەردەوامیی پشتگيريى ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە و ڕايگه‌ياند کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت وەک فاکتەرێکی ئارامی لە ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ئامادەییی ئیتاڵیای نیشان دا بۆ فراوانکردنی هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا.
له تەوەرێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له دوایین پێشهاتەكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى كرد و جه‌ختيان لەسەر گرنگیی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پاراستنى ئاشتی و سه‌قامگيرى كرده‌وه.