لە دەستپێکی دیدارەکانی دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پەرلەمانتارانی پێکهاتەی مەسیحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی مەسیحییەکان و نوێنەرایەتیی سیاسیی پێکهاتەکان تاوتوێ کرا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی عێراق و هەرێمی کوردستانن و ڕۆڵی مێژوویی و شارستانیيان بەرز نرخێنرا.
هەروەها دووپاتى کردهوە کە پێویستە له كابينهى داهاتووى حكوومهتى فيدراڵيى عێراقدا به پۆستى وهزارى بهشدار بن و کار بۆ برەودان بە کولتووری پێکەوەژیان، لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن بکرێت وەک بنەمایەکی سەرەکیی سەقامگیری لە وڵاتدا.
هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی هاوبەشی و یەکسانی بەردەوام بن، بە شێوەیەک کە هەموو پێکهاتەکان بگەنە ماف و شایستە دەستوورییەکانيان. لەمبارەیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافەکانی مەسیحییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان دووپات کردەوە.
لای خۆیانەوە، پەرلەمانتارانی مەسیحی پێزانینیان بۆ هەڵوێستە بەردەوامەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان و پاراستنی فرەیی و تەبایی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.