پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێک کرایەوە کە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرایەوە.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پشتگيرى له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق ده‌كات و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.
لاى خۆيانه‌وه سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، ستايشى هه‌ڵوێست و سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ديد و بۆچوونه‌كانيان كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش.
کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕ و دۆخی ناوچەکە بەسەر عێراقەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تێیدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکانی پێکدادان و گرژییەکان کرایەوە.