پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له ئه‌نتاليا لەگەڵ بەڕێز سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جەختيان لە گرنگيى به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست و گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى لە ته‌واوى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كرايه‌وه كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.