ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ميانى كارنامه‌كه‌يدا له کۆڕبەندی ديپلۆماسيى ئانتالیا لەگەڵ بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ڕه‌وشى كورديان له‌و وڵاته تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.
چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.