پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/4/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەبوولغەیت، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و کارکردنی هاوبەش بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
کاریگهری و لێکهوتهکانی شهڕ بهسهر وڵاتانی ناوچهکهوه، تهوهرێکی دیکهی کۆبوونهوهکه بوو.