2026-11-11T13:24:00.000000Z
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، چەند تەوەرێکی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
لە گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، باسیان له دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هه‌ولێر - به‌غدا کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که و چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه و ناکۆکییه‌کان کرده‌وه.