Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری دەکات

2026-11-18T10:07:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/18، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ شێخ جەمال ئەلزاری، ئەمینداری گشتیی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراقی، دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پەرەسەندنە ناوخۆیییەکانی وڵاتیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هەنووکەیییەکان و کارکردنی هاوبەش کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و بەرژەوەندیی وڵات بکات.

دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە پێویستە عێراق لە ململانێ و ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان بەدوور بگیرێت و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بپارێزرێت.