بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى كوردستان، خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی)، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری به‌ڕێزيان و کەسوکار و هاوڕێ و هاوخه‌باتانى دەکەین و هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین. لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و ميهره‌بانيى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو وه‌ك ڕۆڵه‌ى بنەماڵەیەکی دڵسۆز و تێكۆشه‌ر و كوڕى خه‌باتگێڕ و نيشتمانپه‌روه‌رى ديارى كوردستان شه‌هيد (خه‌ليل خۆشه‌ڤی)، مێژوویەکی پڕ لە شانازییان لە جووڵانه‌وه و شۆڕشەکانی کوردستاندا هه‌يه. خۆى و ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌كه‌يان هه‌موو ته‌مه‌نى خۆيان به پێشمه‌رگايه‌تى و خزمه‌ت له‌پێناو گه‌له‌كه‌ياندا به‌سه‌ر بردووه.
گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به‌خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/5