2026-05-05T13:19:00.000000Z
هەر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا، دۆخی پارێزگاکە و په‌يوه‌ندييه‌كانیی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كرد.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی پارێزگاکان لە بوارە جیاوازەکاندا گۆڕييه‌وه.
پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى گشتيى وڵات، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.