ئەمڕۆ شەممە 2026/1/17 لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، به نوێنه‌رايه‌تيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداريى له (دیداری شاعیران)دا کرد کە لەلایەن دەزگای (ڕوانگە)ـەوە ڕێکخرا بوو.
لە ڕێوڕەسمه‌كه‌دا کە بەڕێز ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، دامەزرێنەر و سەرۆکی دەزگای (ڕوانگە) و ژمارەیەکى به‌رچاوى شاعيران و نووسه‌ران و بەرپرسانی ئیداری و میوانان ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ڕۆژتان باش،
خۆشحاڵم كه سڵاو و ڕێزى جه‌نابى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئێوه‌ى به‌ڕێز بگه‌يه‌نم. جهنابيان ده‌ستخۆشى له ڕێكخراوى (ڕوانگه كولتوور) ده‌كات بۆ سازدانى ئه‌م چالاكييه كولتوورييه جوانه و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لايه‌كتان ده‌خوازێت.
كۆكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌بژێرێك له شاعيرانى كورد له‌م چالاكييه‌دا مايه‌ى ڕێز و ده‌ستخۆشييه. شاعيران هه‌ميشه ده‌نگى ويژدان و ڕۆح و ياده‌وه‌ريى كورد و گه‌لى كوردستان بوون. به شيعر و وشه به‌رگرييان له ناسنامه و له زمان و كولتوورى ئێمه كردووه، ئه‌مڕۆش به‌هاكانمان به نه‌وه‌ى تازه ده‌گه‌يه‌نن.
كولتوور بنەمای ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیرییە. پردی لێکگەیشتنى نێوان پێکهاتەکانه. بەهاکانی يهكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێکەوەژیان بەهێز ده‌کات. پشتگيرى له شاعيران و نووسه‌ران ده‌كه‌ين، له كرانه‌وه‌مان به‌ڕووى جيهاندا، ئه‌ركى ئه‌وانه ڕه‌سه‌نايه‌تى و سهردهمبوون به هاوسه‌نگى ڕابگرن، تاكو ناسنامەی کولتووری و تایبەتمەندیی نیشتمانیمان بپارێزن.
هه‌موو پشتیوانييهك له دامەزراوە و ده‌ستپێشخه‌رييه کولتوورییەکان ده‌كه‌ين. هيوادارين ئه‌م چالاكييه ببێتە نەریتێکی ساڵانه و هاندەرێک بێت بۆ نەوەی ئێستا؛ تاكو زیاتر گرنگی بە زمانی دایک و داهێنانی ئەدەبی بدات.
دووباره ده‌ستخۆشيتان لێ ده‌كه‌ين.
زۆر سوپاس.