ئەمڕۆ سێشەممە 2024/8/27، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازی لە بەڕێز تۆرکیلد بیوگ بەرپرسی نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی دیوان، سوپاس و پێزانینی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئاراستەی بەڕێز بیوگ کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا گێڕاوە.
لای خۆیەوە بەڕێز تۆکلید بیوگ وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە کارکردنی لە هەرێمی کوردستان، هیوای بەردەوامیی پەیوەندی و هاریکاریی هاوبەشی لەنێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپادا خواست.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکانی کرا، لەمبارەیەوە، هەردوولا گرنگیی پرۆسەکەیان دووپات کردەوە و لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە کەشێکی ئارامدا، هاوڕا بوون.
سەرۆکی دیوان پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد
2024-08-26T21:00:00.000000Z