ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/9/18، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێز فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە ئامادەی بوو، ڕەوشی گشتیی ناوچەکە خرایە بەرباس و پێشهات و پەرەسەندنەکانی، تاوتوێ کران.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان بەپێی دەستوور، کرایەوە.
پەیوەندی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیای فیدراڵی و پێویستیی پەرەپێدانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.