2024-09-29T15:11:00.000000Z
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/9/29 بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، ڕێوڕەسمێک بۆ ماڵئاواییکردن لە بەڕێز موحەمەد حیجازی، کونسوڵی میسر لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، ڕێکخرا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای شاندێکی باڵای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار بوون، سەرۆکی دیوان بە پێزانینەوە لە ڕۆڵی بەڕێز حیجازی لە ڕێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و میسر دوا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا، بۆ خواست.