Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

2024-09-25T14:42:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

لە چوارچێوەی چالاکییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە نیویۆرک، ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/9/25، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکادا، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان نیاز ساڵح بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، ئامادەی بوون، بەردەوامیی پەیوەندییەکان و گرنگی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، هەروەها پێشخستن و پەرەپێدانیان، دووپات کرانەوە.


لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەرکی ئێستا و ئایندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و ناوچەکەدا خرانە بەرباس، لەمبارەیەوە، بیروڕا لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ کرا.

دۆخی ناوخۆ، کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر ـ بەغدا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.