Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی تورکیا دوا پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد

2025-10-02T13:54:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/10/2 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا چەندین تەوەری پەیوەندیدار بە دۆخی ناوخۆ و ڕەوشی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش لە کایە جیاجیاکاندا، کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، پەرەسەندنەکانی پرۆسەی دەستبەکاربوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت خرانە ڕوو، هەروەها لە پرسی کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا، بەتایبەتی کێشە دارایییەکان و وزە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لە قەڵەم درا.