Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان و شاندێکی سەرۆکایەتی لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا بەشدار بوون

2025-07-14T20:14:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025/7/14 لە هەولێر، بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی پێکهاتبوو، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا بەشدار بوون کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنساوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتیی سیاسی و میوانانی ناوخۆ، دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتانیش لە هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان پیرۆزباییی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسای لە بەڕێزان کونسوڵی گشتی و ستافی کونسوڵخانە کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکەکانیاندا، بۆ خواستن.

لای خۆیەوە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی ئامادەبوونی هەمووانی لە یادەکەیاندا کرد و جەختی لە گرنگیی پەیوەندی و دۆستایەتی لەنێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.