Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد

2025-03-27T10:20:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/3/27 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤيتكه،‌ كونسوڵى گشتیی ئه‌ڵمانيا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت خرایە بەر باس، لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆکی دیوان وێڕای خستنەڕووی ئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان، هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی لەپێناو سەرخستن و خێراکردنی پرۆسەکە ڕوونکردنەوە و ئەنجامی دانوستاندن و هەوڵەکانیشی، بە بەرهەمدار وەسف کرد.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، ڕەوشی گشتیی ناوچەکە، بەتایبەتی پەرەسەندنەکانی سووریا هەڵسەنگێنران و بیروڕا سەبارەت بە لێکەوتەی ڕووداوەکان بەسەر ناوچەکەوە، ئاڵوگۆڕ کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان لە کایە جیاجیاکاندا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.