
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/8/25 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، كونسوڵى گشتیی ئهڵمانيا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، جەخت لە گرنگیی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەش لە کایە جیاجیاکاندا، کرایەوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا، بەڕێز سەرۆکی دیوان پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز ماتیاس ڤێلەر، جێگری نوێی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی بۆ سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکەیدا، نیشان دا.
لە تەوەری هەرێمایەتیدا، پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران، تیایدا بیروڕا سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانگارییەکان ئاڵوگۆڕ کرا و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێکەوتەکانیان بەسەر ڕەوشی گشتیی ناوچەکەوە، خرایە ڕوو.
دۆخی ناوخۆ، کێشەکانی هەولێر ـ بەغدا و بیروڕاگۆڕینەوە لەسەر پرس و دۆسیەکانی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا و ژمارەیەک لە بەرپرسان لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوون.

