ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/9/18، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز فوئاد ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتیی شانشینی هاشمیی ئوردن لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێز فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە ئامادەی بوو، بیروڕا سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ و ڕەوشی گشتیی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەییەکان، جەخت لە گەڕانەوە بۆ وتووێژ کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە پتەوی پەیوەندییەکان و قووڵبوونەوەی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا، ڕۆڵی بەڕێز ئەلمەجالی لە پەرەپێدان و پێشخستنیاندا، بەرز نرخێنرا.
سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن کرد
2024-09-18T10:58:00.000000Z