Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کرد

2024-10-16T14:45:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/10/16، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برایم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا وێڕای ڕەوشی گشتیی ناوچەکە، باس لە دۆخی ناوخۆ و پەرەسەندنەکانی، بە تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. بەڕێز سەرۆکی دیوان، پوختەیەکی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دەنگدانێکی ئازاد، خستەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا کە بەڕێز نیاز ساڵح بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو، سەردانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە و گرنگی و کاریگەرییەکانی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیادا، تاوتوێ کران.