
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/5/25 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و کایەکانی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان خرانە بەر باس، لەمبارەیەوە، جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان و کارکردن بە ئاراستەی فراوانکردنیان لە کایە جیاجیاکاندا، کرایەوە.
لە تەوەری ناوخۆدا، بەڕێز سەرۆکی دیوان وێڕای خستنەڕووی پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و ئەنجامی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان، هەوڵەکانی سەرۆکایەتییشی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکەدا، ڕوون کردەوە.
کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا و هەوڵە هەمەلایەنەکان بۆ یەکلاکردنەوەیان، هەروەها دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەی ڕووداوەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.