2024-08-31T21:00:00.000000Z
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/9/1، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئهرمان تۆپچو كونسوڵى گشتیی توركيا له ههرێمى كوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە شاندێک لە بەرپرسانی سەرۆکایەتی ئامادەی بوون، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا و ئامادەییی هەردوولا بۆ بەردەوامی و پەرەپێدانیان، دووپات کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، وێڕای ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و ڕەوش و پێشهاتەکانی ناوچەکە، گفتوگۆیان لێ کرا.