Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە پاترياركى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتیی ئاشوورى کرد

2025-10-06T11:44:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/10/6 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوای سێیەم، پاترياركى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتیی ئاشوورى و ژماره‌يه‌ك له‌ مه‌ترانه‌كانى ئه‌و كه‌نيسه‌يه‌ له‌ كوردستان و عێراق و جيهان كرد.

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسان لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان خۆشحاڵیی بە سەردانی قەداسەتی پاتریارک و شاندی یاوەری دەربڕی و پشتگیری و پشتیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ کار و چالاکییەکانیان، دووپات کردەوە.

قەداسەتی مار ئاوای سێیەم و مەترانەکانی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە کوردستان و عێراق و جیهان، سوپاسی هاوکاری و هاریکاریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ـیان کرد کە ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرخستنی کار و چالاکییەکانیاندا گێڕاوە، هەروەها بە پێزانینەوە، لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاجیاکان لە هەرێمی کوردستان دوان و بە نموونەیییان لە ناوچەکەدا، لە قەڵەم دا.