Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا کرد

2024-09-29T14:34:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/9/29 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان شارڵۆت دیکسن جێگری نوێی کونسوڵ و کەیت شاو جێگری پێشوو.

لە دیدارێکدا کە بەڕێزان فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و نیاز ساڵح بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزباییی دەست بەکاربوونی بەڕێز جێگری کونسوڵی نوێ، سوپاسی بەڕێز جێگری کونسوڵی پێشووی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا، بۆ خواست.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا، بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوانیاندا، دووپات کرایەوە.