Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتيی هاوپەیمانيی نەهجی نیشتمانی كۆبووه‌وه‌

2025-01-13T15:10:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

له‌ به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/1/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدولسادە ئه‌لفرێجی، ئەمینداری گشتيی هاوپەیمانيی نەهجی نیشتمانی، کۆبووەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى گشتيى عێراقيان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له‌ گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاريی سیاسی كرده‌وه‌، بە شێوەیەک کە یارمەتيی بەدیهێنانی سەقامگیری و پێشکەوتن لە عێراق بدات.

هه‌ردوولا باسیان لە دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى بره‌ودان به‌ هاريكاريى نێوان لایەنە سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان.