پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/10/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ڕادو دۆبرێ، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.
له دیدارێكدا تیشکيان خستە سەر ئاسۆی پەیوەندییەکانی بوخارست لەگەڵ بەغدا و هەولێر، لەگەڵ تاوتوێکردنی چۆنيهتيى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
دوا پێشهاتە سیاسییەکان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانیان له‌سه‌ر ئاسایش و سهقامگيريى عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوە و پاراستنی ئارامی، ته‌وه‌رێكى دیکەی ديداره‌كه بوو.