Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی بەریتانیا دەکات

2026-07-20T12:51:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/20، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیای کرد بۆ كار و هەوڵه‌كانى لە ماوەی ئەرکەکەیدا و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، بەڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد كه‌ هاوکار و یارمەتیدەر بوون بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌.