ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/10/1، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین، كرد.
لە دیدارێكدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی بەڕێز ڕوبینی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پێزانینی بۆ دۆستایەتی و ئەو هاوکارییە دەربڕی کە لە ماوەی کارکردنیدا لە لایەن دەزگاکانی هەرێمەوە پێشکەشی کراوە.
دوايين پێشهاتهكانى دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.