
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025/9/8 لە هەولێر، بەڕێز د.نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا کە لەلایەن ژووری بارزگانیی ئەمەریکا ـ کوردستانەوە، بۆ پێشوازیکردن لە شاندی ئەنجومەنی بارزگانیی ئەمەریکا ـ عێراق ڕێکخرا بوو، بەشداریی کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بەرپرسانی ئیداریی هەرێمی کوردستان، خاوەن کار و کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها خاتوو گويندهلن گرين، كونسوڵی گشتيی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی نووسینگە خۆشحاڵیی بە سەردانی شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـ عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەموو پشتیوانییەکی بۆ ئاسانکاریی کارەکانیان و سەرخستنی ئەرکەکانیان، نیشان دا.
لای خۆیانەوە شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـ عێراق، پێگەی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق و ناوچەکەدا بە کاریگەر لە قەڵەم دا و بایەخ و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولایان، دووپات کردەوە.

